دوو واتای جوانی مرۆڤایەتی

چاپکردن
وتار
فۆنت

 

وەرگێڕان: کاروان کەریمخان

کۆی واژە 294، کات بۆ خوێندنەوە 3 خولەک

gulwezhan391- مهاتما گاندی

...کاتێک گاندی دەیویست بچێتە کۆبوونەوەیەک و تێیدا لە بەرانبەر ئینگلیزەکان بەرگری لە گەلەکەی بکات، درەنگ دەگاتە وێستگەی شەمەندەفەر و ناچار بوو کەمێک بە تاو بڕاوت، لە کاتی سواربوون تاکێکی پێڵاوەکەی لەپێ بوو و کەوتە تەنیشت ئاسنەڕێ، گاندی بۆی نەدەکرا دابەزێتە و هەڵیبگرێتەوە، بەڵام زوو تاکەکەی دیکەی لەپێ کرد و فڕێی دایە نزیک تاکە کەوتووەکە. کاتێک گەیشتە شوێنی مەبەست و چووە ناو کۆبوونەوەکە ئامادەبووەکان بە پێخواس بوونی ئەو پێکەنینیان هاتێ.

یەکێک لە ئینگلیزەکان پێی گوت: پێڵاوەکانت لە کوێن؟ ناکا بتەوێ بە پێخواسی بەرگری لە مافی گەلەکەت بکەی! ئامادەبووان دیسان پێکەنینەوە. گاندی بە نیگایەکی ئارام و سەنگین سەیری ئامادەبووانی کرد و گوتی: کاتێک بە دوای شەمەندەفەر غارم دەدا لینگێکی پێڵاوەکەم لەپێ بوو و منیش تاکەکەی دیکەم دەرهێنا و هاویشتمە لای ئەوی دیکە، بۆ ئەوەی ئەگەر پێخواسێک بیانبینێتەوە جووتە پێڵاوێکی هەبێت نەک تاکە لینگێک! بێ دەنگی هاڵەکەی داگرت... .

2- دکتۆر ڤیکتۆر فرانکڵ

فڕانکڵ تەنها کەسێک بوو کە توانی لە بەندیخانەی ئاشڤیتس لە پۆلۆنیا، کە بە کوشتارگەی مرۆڤ سووتان بەناوبانگە، هەڵبێت. ئەو لە نامەیەکدا بۆ مامۆستایانی جیهان لە بەرانبەر مێژوودا ئاوای نووسی:

چاوەکانی من شتگەلێکیان دیوە کە نەدەبوو چاوی هیچ مرۆڤێک بیبینێت. من دیوەکانی گازم دیون کە لە لایەن باشترین ئەندازیارانەوە دروست کرابوون. پزیشکانی لێزانم بینین کە منداڵە پاک و بێ تاوانەکانیان بە ئاسانی ژەهراوی دەکرد. پەرەستارانێکی کارزانم بینین کە بە دەرزی مرۆڤەکانیان دەکوشتن. دەرچوانی زانکۆم بینین کە دەیانتوانی مرۆڤی دیکە لە ناو ئاگردا بسووتێنن.

کۆی ئەم بەڵگانە گومانی لە سەر فێرکاری بۆ دروست کردووم.

داواتان لێدەکەم هەوڵ بدەن پێش پەروەردەکردنی قوتابیان وەک دکتۆر و ئەندازیارێک، مرۆڤیان لێ دروست بکەن، بۆ ئەوەی ڕۆژێک نەبنە زیندەوەری زانای سەرشێت. پزیشک یان ئەندازیاربوون کارێکی زۆر ئەستەم نیە، هەر کەسێک دەتوانێت بە چەند ساڵ تێکۆشان بیگاتێ، بەڵام فێری قوتابیانتان بکەن کە باشترین و گەورەترین سەروەتی هەر یەکەیان مرۆڤایەتییە کە بە هیچ بڕوانامەیەک لە جیهان بەراورد ناکرێت... .

سەرچاوە: https://www.migna.ir/news & http://shenasname.com

ئەگەر نووسینەکە پەسند دەکەی بە پاراستنی سەرچاوە بۆ هاوڕێیانت بنێرە www.rojne.net

ناردنی بۆچوون

بیروڕات دەرببڕە

بڵاو کردنەوە