.

هەورامان هەوێنی فەرهەنگی ڕەسەنی کورد و هەواری هەرمانی مرۆڤایەتی

فۆنت

 

عەباس غەزالی

250 وشەیە، ماوەی خوێندنەوە 2 خولەک

original culture in hawramanبە بۆنەی سەرشادی تۆمارکردنی ناوچەی هەورامان لە یۆنسکۆ، وەک میراتێکی فەرهەنگی ڕەسەنی مرۆڤایەتی، کە جێی ژیان و نیشتیمانی کوردانە، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان، بە تایبەتی خەڵکی سەربەرزی هەورامان، دەکەین. ئەم دەستکەوتە جیهانییە بەرهەمی هەوڵ و هزری ڕووناکبیرانی ڕاستەقینە بووە و زۆر جێی سوپاس و پێزانینە؛ بە تایبەتی ناولێنانی ئەم دەڤەرە هەر بە زاراوە هەورامییەکەی مننەتی تێدایە. هیوادارین ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش، بە تایبەتی بەشی هەورامانی باشووری کوردستان، بەم ڕێگەیەدا بڕۆن.

ئەم شانازییە مەزنە جگە لەوەی لە ڕووی ناساندنی مێژووی کەونارای شارستانییەت و فەرهەنگی دەوڵەمەند و ڕەسەنی کوردی بە جیهان و نیشاندانی کەرخی مێژوویی پادشایی ماد و ئایینی خۆماڵیی زەردەشت، بەردەوام مۆزەخانەیەکی کراوەی مرۆڤایەتی بووە کە ئەوە نیشان دەدات کورد لە هەورامان لە ناو دڵی سروشتێکی سەختیش هەروا ماوە و هەڵیکردووە. بە واتایەک، توخمەکانی ئاشتیخوازی لە ناو کورددا شتێکی سروشتی ناو ناخی خۆیەتی و مادام لەگەڵ ئەم سروشتە سەختەی زاگرۆس سازگاری هەبووە توانای ئەوەی هەیه لە ناو فەرهەنگی مۆدێرنیشدا ببێتە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک.

گرینگیەکی دیکەی ئەوەیە کە شێوازی بیناسازی پلیکانی و خۆکردانەی کوردی لە ناوچەیەکی سەخت لە سەر تابڵۆی وێنەوە چووە ناو مەیدانی شوناسی فەرهەنگی بۆ گشت جیهان. بەجیهانی بوونی ئەم فەرهەنگە، جگە لە متمانەی سیاسی و کۆمەڵایەتی، لە داهاتوودا گرینگایەتی ئابووری فرەی دەبێت و دەتوانێت ببێتە ڕاکێشەری گەشتیارانی خۆماڵی و بیانی؛ بە جۆرێک کە گەشتیاران جگە لە ناوچەی هەورامان ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش دەبینن و بێ گومان خەڵکی ئەم ناوچانە دەزانن چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ گەشتیاران بکەن و چۆن خۆیان پێ بناسێنن. بەو هیوایەی ئەم ناوچەیە بەرەو گەشە بڕوات و فەرهەنگی ڕەسەنی هەورامان گرینگی زیاتری پێبدرێت.

ئەگەر بابەتەکە پەسند دەکەی بە ئاماژە بە سەرچاوە هاوبەشی بکە  www.rojne.net

بۆچوون

بیروڕات دەرببڕە

بڵاو کردنەوە