.

وێنەوانە

فۆنت

 

وەرگێڕان: كاروان کەریمخان

130 وشەیە، بە 1 خولەک بیخوێنەوە

lesson from imagesئایا داستانی ئەم وێنەیە دەزانن؟ لە ساڵی 1937 لە بەریتانیا پێشبڕکێیەکی تۆپانە لە خولەکی 60ـدا ڕاگیرا. بەڵام (سام بارترام) گۆڵپارێزی چارلتۆن 15 خولەک دوای ڕاگیرانی یارییەکە هەروا لە ناو گۆڵی خۆی وەستابوو. ئەو بە هۆی هاڕە و هەراهەرای زۆری پشت سەری گوێی لە فیتەی ناوبژیوان نەبوو. ئەو بە وریایی لە ناو گۆڵ وەستابوو و بە وردی سەیری پێش خۆی دەکرد تاکو بە گومانی خۆی لە بەرانبەر شووتەکانی ڕکابەر بێ ئاگا نەبێت. پانزدە چرکە دواتر پۆلیسی یاریگە لێی نزیک بۆوە و هەواڵی وەستانی گەمەی پێدا.! لەگەڵ بیستی ئەم هەواڵە، بە خەمێکی قووڵەوە گوتی: "چەندە ناخۆشە کە هەڤاڵانم منیان لەبیر کرد لە کاتێکدا من ئاگام لە گۆڵی ئەوان بوو. لەو ماوەیەدا هەر وامدەزانی تیمی ئێمە خەریکی هێرش کردنن و دەرفەتی نزیک بوونەوەی ڕکابەر بۆ لای گۆڵی خۆیان نادەن"

هەندێک کەس چەندەبێ ماریفەتن...

ئەگەر نووسینەکەت لەلا پەسندە بە پاراستنی سەرچاوە بۆ ئەوانی دیکەی بنێرە  www.rojnr.net

ناردنی بۆچوون

بیروڕات دەرببڕە

بڵاو کردنەوە