.

تێفکرینێک لە چەمکی جێبەجێکاری

فۆنت

 

وەرگێڕانی کاروان کەریمخان

278 وشەیە، ماوە بۆ خوێندنەوە 3 خولەک

practiceئەم ڕۆژانە لە ناو دامەزراوەکان و لە ئاستی باڵاتر، ئەم واتایە بۆتە مۆد کە فڵان کەسە کەسێکی جێبەجێکارییە (بەڕێوەبەر)؛ یان دەڵێن پێویستیمان بە کەسێکی جێبەجێکار و پیاوی کار هەیە. جێبەجێکاریبوون، سپانەی فەڕەنسی بوون و چەمکگەلی لەوجۆرە لە ناو دامەزراوەکاندا لە بەرانبەر چەمکی پشتەمێزنشینی بەرهەم هاتوون. بەڕێوەبەرانی پشتەمێزنشین جگە لە هەندێک جار و کاری گرینگ لە پشتی مێز و کارتابڵی خۆیان دوور ناکەونەوە. ئەوان تەنیا لە دەلاقەی کارتابڵەوە سەیری ئەرکەکانیان دەکەن و دیدێکی سنووردار و کورتیان لەبارەی دامەزراوە و پیشە هەیە.

لە بەرانبەردا، بەڕێوەبەرانی جێبەجێکار و پیاوی کار، بەردەوام دەچنە ئەملاوئەولا؛ سەردانی نووسینگەی گشت بەڕێوەبەران دەکەن، حەز دەکەن بچنە ناو هەموو کۆبوونەوەکان و لە سەر کورسی خۆیان بەند نابن. ئەوان نەک لە سەر مەبنای بەرنامەڕێژی پێشوەختە، بەڵکوو لە سەر بنەمای ڕووداوەکان و ئەزموونی کاری، چالاکییەکانی خۆیان بەرەوپێش دەبەن. لە پیشەگەلی تەکنیکی، بۆ وێنە چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل یان پیشەگەلی تەکنیسیەنی، جێبەجێکاری بوون گرینگە. هەرچەندی ئۆتۆمیکانیکی ئۆتۆمبێل بخوێنی، تاکوو دەست بە سپانە نەبی قەت نابییە فیتەرێکی باش.

بەڵام لە واری دامەزراوە و بەڕێوەبردندا، بەڕێوەبەرێک تاکوو کەسێکی تیۆریی نەبێت هەرچەندی جێبەجێکاریش بێت ناگاتە دەرئەنجامی پێویست. لە ناو تیۆریگەلی نوێی دامەزراوەدا چەمکی "بەڕێوەبەر لە ناو ڕۆڵی تیۆریسیەن" لە ئارا دایە. واتە بەڕێوەبەر دەبێ بتوانێت تێگەیشتنێکی دروستی لە واری کاری خۆیدا هەبێت و بتوانێت بە ئامرازی کارای زانست، پرسگەلی کاری خۆی چارە بکات. (مەبەست لە بەڕێوەبەر تەنیا بەرپرسی پۆستی بەڕێوەبردن نییە، بەڵکوو هەر تاکێکی زانستی دەبێ بتوانێت کاری خۆی بەڕێوە ببات).

پێدەچێت توندڕەوی لە جێبەجێکاری لە واری بەڕێوەبردن و دامەزراوەدا و نەبوونی تێگەیشتنی دروست لە پرسگەل و پەلەکردنە کە ناگاتە ئاکامێکی گونجاو. بەڕێوەبەران پێش هەر هەنگاوێک دەبێ پرسەکان بناسن؛ تێگەیشتنی دروست بە دەست بێنن؛ خەریکی خوێندنەوە و گفتوگۆ بن لە سەری و دوای هەموو ئەو قۆناغانە دەبێ بۆ چارەکردن هەنگاو باوێن.

سەرچاوە: https://t.me/HojatMoshtaghian

ئەگەر بابەتەکە بە باش دەزانی بە پاراستنی سەرچاوە هاوبەشی بکە. www.rojne.net

ناردنی بۆچوون

بیروڕات دەرببڕە

بڵاو کردنەوە