.

بەرپرسیارێتی فەرهەنگیی کۆمپانیا ئابوورییەکان لە پەرەسەندنی فەرهەنگی

فۆنت

محەمەد کەریمخان

ئەم وتارە بۆ (خانەی هزری کوردستان) نووسراوە و یەکەم جار لە 20/1/2021 لە سایتی پێنووس (http://www.penus.krd/index.php/ckb/) بڵاو کراوەتەوە.

کورتە

responsiblity of companiesپایەیەکی پتەو و پاڵگەی پەرەسەندنی پایەدار، پەرەسەندنی فەرهەنگییە. واتا بابەتی پەرەسەندن، بەبێ ڕەچاوکردنی بابەتگەلی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی چوارپایەیەکی لەقە. بۆ هێناەوەی هاوسەنگی، دەبێ سیاسەتی فەرهەنگیی خورت و پێکراو بێت. یەکێک لەم سیاسەتانە گرینگی دانە بە بابەتی بەرپرسیارێتی فەرهەنگی. لەو ناوەدا، کارەکتەرەکانی فەرهەنگسازیی تەنیا دامەزراوە فەرهەنگییەکان نین، بەڵکو بەرپرسیارێتی فەرهەنگیی دەکەوێتە ملی کۆمپانیا ئابوورییەکانیش. بەوپێیەی دیواری ئەدەبیاتی بەرپرسیارێتی فەرهەنگیی کۆمپانیا ئابوورییەکان هێشتا نەوییە، لێرەدا بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارە دەگەرێین کە گرینگایەتی بەرپرسیارێتی فەرهەنگیی کۆمپانیا ئابوورییەکان بۆ داکشاندنی لێکەوتە نەرێنییە کۆمەڵایەتییەکان و سازبوونی بەستێنی پەرەسەندنی پایەدار چییە.

پێشەکی

بە دوور لە پێناسە پۆزەتیڤیستییەکەی و بەچاویلکەی پەرەسەندن، بابەتی فەرهەنگ، لە دوای نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم، لە ناو نەتەوە زیندووەکانی جیهاندا تۆختر بۆتەوە و وەک داری پێشکەوتن، بە تیۆر و میتۆدی زانستی ئاودێریی دەکرێت؛ تا وای لێهاتووە ئێستا غەڵفی وەک چەمکی پەرەسەندنی فەرهەنگی لێ شین بووە. چارەگی کۆتایی سەدەی بیستەم هاوکات بوو لەگەڵ سووڕانی بابەتگەلی فەرهەنگی و دیاردەی پۆست مۆدێرنیسم. ئەم گۆڕانە دەرخەری ئەوە بوو کە دەسەڵات و هێزی نەرمی فەرهەنگ چەندە مەیداندار و مەیدانگرە و چەندە کاریگەری لە سەر پەرەسەندنی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی هەیە. بە پێچەوانەی بیرە مارکسیستییەکان، فەرهەنگ یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی پەرەسەندن، کە کاریگەری لە سەر وارەکانی دیکەی پەرەسەندن هەیە. بە تایبەتی، کاتێک لە سەر بابەتی پەرەسەندنی پایەدار قسە دەکرێت دەبێ پەرەسەندنی فەرهەنگی، وەک ڕەهەندێکی سەرەکی، لەبەرچاو بگیرێت. ئەم جۆرە تێڕوانینە وایکردووە ئەمڕۆکە پۆلێنبەندیی وڵاتان بە پێوەری پەرەسەندنی پایەدار بپێورێت و بەپێی ئەم پێوەرە دیار دەبێت که کام وڵات پەرەسەندووە، کامیان لەپەرەسەندندایە و کامەیان پەرەنەسەندوو و پاشکەوتووە. هەر کات لەم دیدگایە سەیری پەرەسەندن کرا، دەبێ لە ئاستی بەرز و گشتگیر سیاسەتی فەرهەنگی لە لایەن دەوڵەت بۆ کۆمەڵگا دابڕێژرێت. یەکێک لەو سیاسەتانە، گرێدانی پرسە ئابوورییەکانە بە سیاسەتی فەرهەنگی. بە تایبەتی پرسێکی نوێ و گرینگی وەک بەرپرسیارێتی فەرهەنگیی کۆمپانیا ئابوورییەکان، یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی ئەم وارەیە، کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پەرەسەندنی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە هەیە. لێرەدا هەوڵ دەدرێت لە ڕوانینگەی پەرەسەندن تەماشای پرسی بەرپرسیارێتی فەرهەنگیی کۆمپانیا ئابوورییەکان بکرێت. ئەو پرسیارەی وەک ختۆکە خۆ دەردەخات ئەوەیە کە، بەرپرسیارێتی فەرهەنگیی کۆمپانیا ئابوورییەکان چییە؟ بە گوێرەی گریمانەی نزیک، پێویستە بە ڕوانگەیەکی زانستیانەی کۆمەڵایەتی، بەرپرسیارێتی فەرهەنگیی کارا و کاریگەر بۆ کۆمپانیا ئابوورییەکان پێناسە و دیاری بکرێت.

.....

بۆ درێژەی بابەتەکە کلیک لە سەر ئەم لینکە بکە

http://www.penus.krd/index.php/ckb/2018-04-02-19-12-28/item/1722-2021-01-20-17-42-56

بیروڕات دەرببڕە

بڵاو کردنەوە