سی تایبەتمەندیی بەڕێوەبەری نەزان

چاپکردن
سی وانە
فۆنت

دەروێشی

وەرگێڕان: کاروان کەریمخان

278 وشە، ماوە بۆ خوێندنەوە 4 خولەک

ignorant manager1- حەز دەکەن بدیترێن؛

2- حەزیان لێیە ئەوانی دیکە پەسندیان بکەن؛

3- لە ناو کارمەند و کارکەرانی خۆیان سیخوڕ دادەنێن؛

4- کاتێک کێشەیەک لە نێوان کارمەندان یان خەڵک دروست دەبێت، ئەو کوێخایەتی دەکات؛

5- حەزیان لە دانیشتن لەگەڵ کارمەندان و کۆبوونەوە و وەڵامدانەوەی پەیامنێران نیە؛

6- لە کاتی قەیران ترسیان لە دیتنی بەڕێوەبەری لەخۆیان هەورازتر هەیە؛

7- لە کاتی سەردان لە سنووری بەرپرسیارێتی خۆی، کەرنەڤاڵ دروست دەکەن؛

8- زیاتر گرینگی بە پەراوێز دەدەن نەک ناوەرۆک؛

9- بەرپرسیارێتی کارەکانی خۆیان وەئەستۆ ناگرن و بەردەوام بە دوای هەڵەکەردا دەگەڕێن؛

10- بە خۆیان دەچنە ناو بچووکترین بابەت؛

11- لە بەکارهێنانی پێداویستی حکوومی لە بەرژەوەندی خۆیان، ناکشێەەوە؛

12- خۆشحاڵن لەوەی کە بەردەوام هەندێک لە لای ئەوان بن و پەسنیان بکەن؛

13- لە ناو کۆمەڵێکی بە توانا هەست بە ئازار دەکەن؛

14- هەوڵ دەدەن خەڵکی خۆشناو، کارزان و بەئەزموون بە هەر شێوەیەک بێت لە دەورەی خۆیان دەر بکەن؛

15- لە هەبوونی خەڵکی دەستلێس و قسەگێڕەوە لە دەوروبەری خۆیاندا شادن؛

16- لە زۆربڵێییدا بێ وێنەن، بەڵام لە کاردا ناشیاون؛

17- ڕقیان لە کارمەندی ئازا و دلێرە و بە فێڵێک دەریان دەکەن؛

18- لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەو کارمەندانەی مل نادەنە کار جددی نین؛

19- پتر کار لە کارکەرانی گوێڕایەڵ و ڕێزدار دەکێشن؛

20- لە ژێر دەستی کارمەندانی زیرەک و لێزاندا زەلیلن و بە جۆرێک هەوڵ دەدەن بەرتیلیان بدەنێ؛

21- بەستێنی گەشە و بەرزبوونەوەی کارمەندانی بەتوانا دەبەستن؛

22- بۆ فایلسازی و خراب کردنی کارمەندە دیارەکانیان کات دادەنێن؛

23- بە پێدانی ئیمتیاز بەردەوام خۆیان بە ناوەندەکانی دەسەڵات گرێ دەدەن؛

24- هەمیشە بەدوای فێڵ و لاڕێ کردنی هەڵسەنگێنەران و چاودێرانن؛

25- وەرگرتنی ئیمتیاز و پۆستی باڵاتریان بۆ خۆیان پێی باشترە لە گەشە و پەرەی کۆمەڵەی ژێر دەسەڵاتی خۆیان؛

26- بەرژەوەندچین؛

27- زیاتر کار لە کارمەندان دەکێشن نەک لە سەرچاوەکان؛

28- لە بەرانبەر بەرپرسانی باڵاتر بەڵێ قوربان گۆنە؛

29- شێوازێکی خوازخوازانەیان هەیە نەک فەرماندەرانە؛

30- بە لە دەستدانی پۆست و پێگەی کاری، لە ڕووی کەسایەتی زۆر بە توندی دەڕووخێن.

سەرچاوە: ماڵپەڕی http://www.eqtesaddan.ir/

ئەگەر نووسینەکە پەسند دەکەی، بە ئاماژە بە سەرچاوە، بۆ دۆستەکانت بنێرە

www.rojne.net

ناردنی بۆچوون

بیروڕات دەرببڕە

بڵاو کردنەوە