.

سی درم لە شێوازی بیرکردنەوەی هەندێک کەس

فۆنت

 

د. مەحمود سەریعولقەلەم June 9, 2016

وەرگێڕان: کاروان کەریم خان

357 وشە، ماوە بۆ خوێندنەوە 10 خولەک

thinking ways1-بۆچوونی خۆیان لە بەرانبەر کەسێک یا بابەتێک بە ڕای کۆتایی و ڕاست دادەنێن؛

2-ئەگەر لەگەڵ کەسێک جیاوازی بۆچوونیان هەبێت ناووناتۆرە لە کەسەکە دەنێن؛

3-هزری مرۆڤەکان دابەشی سەر چاک و خراب دەکەن؛

4-هزری مرۆڤەکان دابەشی سەر ڕاست و هەڵە دەکەن؛

5-کێشەکان، لە ناو یەک بابەتدا نامێننەوە؛ وردەوردە بە شێوەیەکی ساختەیی دەچنە ناو بابەتگەلی دیکە؛

6-جیاوازی هزری وەک مافێکی مرۆیی نایێتە هەژمار؛

7-جیاوازی هزری وەک شتێکی سروشتی نایێتە هەژمار؛

8-کاتێک جیاوازی هزری دێتە پێش غەیبەت کردن ڕێگەپێدراو دەبێت؛

9-کاتێک جیاوازی هزری دێتە پێش، ڕێگە بە گۆڕینی قسەی کەسی بەرانبەر دەدرێت؛

10- کاتێک جیاوازی هزری دێتە پێش، ئاوەژوو نیشاندانی قسەی کەسی بەرانبەر ڕێگەی پێ دەدرێت؛

11- کاتێک جیاوازی هزری دێتە پێش، جنێودان ئازاد دەبێت؛

12-بە جۆرێک دەئاخوێن دەڵێی بابەتناسینی ئەوان ڕەهایە؛

13-بەم شێوە دەستپێکردنی ڕستەکان زۆر کەمە: هەست دەکەم، ئەگەری بۆ دادنێم، تا ئەوڕۆ گەیشتومەتە ئەو دەرئەنجامە، ڕەنگە وا بێت؛

14-هەبوونی بڕوانامە نابێتە نیشانەی ئەوەی کە کەسێک ئادابی بیرکردنەوە بزانێت؛

15-هەبوونی بڕوانامە نابێتە نیشانەی ئەوەی کە کەسێک شێوازی مامەڵە لەگەڵ هزرە جیاوازەکان و ئەندێشە دژبەرەکان بزانێت؛

16-کاتێک لەگەڵ کەسێک کێشەی هزری پەیدا دەکات کاری بە کراس و پێڵاو و جانتای کەسەکەشە؛

17-ئەو کەسانە بە خێرایی لەگەڵ ئەوانی دیکە تووشی کێشەی هزری دەبن، کە زۆر کەم خوێندوویانەتەوە و زیاتر کەسی شەفاهین؛

18-ئەو کەسانەی کە شەفاهین، ورد نین؛

19-ئەو کەسانەی شەفاهین و ناخوێننەوە، کەمتر گوێ دەگرن: زياتر دەیانەوێ قسەی خۆیان بکەن؛

20-ئەو کەسانەی کە دەزانن گەیشتن بە بۆچوونێک چەندە سەختە، کەمتر قسە دەکەن؛

21-ئەو کەسانەی کە شەفاهین، لە کاتی قسەکردندا زووتر تووڕە دەبن؛

22-ئەو کەسانەی کە شەفاهین، بە کەمترین داتا، زۆرترین دادوەری دەکەن؛

23-ئەو کەسانەی کە زەینی حقووقی و وردیان نیە، بە ئاسانتر قسەی هەڵنەسەنگاو وەردەگرن؛

24-ئەو کەسانەی کە زۆر دەخوێننەوە و پرسیار دەکەن تاکو بگەنە بۆچوون و دادوەرییەک، مرۆڤی ئەخلاقیترن؛

25-ئەو کەسانەی زۆر دەخوێننەوە و پرسیار دەکەن، ئارام قسە دەکەن و هاوار ناکەن؛

26-ئەو کەسانەی زۆر دەخوێننەوە و پرسیار دەکەن، ئاسانتر تەحەمولی نەزانی دەکەن؛

27-بیرکردنەوە، سەخترین خووێکە کە مرۆڤ دەتوانێ لێی ڕابێت؛

28-شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵگایەک لەگەڵ هزرێک و هزرێکی جیاواز، چارەنووسی ئەو کۆمەڵگایە دیاری دەکات؛

29-تاک و کۆمەڵگەیەک کە لە ناو خووی بیرکردنەوەی خۆیاندا گۆڕان نەکەن، ڕادەوەستن؛

30-پەیوەندی نێودەوڵەتی دەبێتە هۆی ئەوەی تاک، کۆمەڵگەکان و بژاردەکان بێنە بەردەم جیاوازییەکان و دەست بە بیرکردنەوە بکەن.

سەرچاوە: ماڵپەڕی تایبەتیی دکتۆر مەحمود سەریعولقەلەم، www.sariolghalam.com

ئەگەر نووسینەکە پەسند دەکەی، بە ئاماژە بە سەرچاوە، بۆ دۆستەکانت بنێرە

www.rojne.net

ناردنی بۆچوون

بیروڕات دەرببڕە

بڵاو کردنەوە