د. مەحمود سەریعولقەلەم May 18, 2014
وەرگێڕان: کاروان کەریم خان
وشە، ماوە بۆ خوێندنەوە 5 خولەک
شارمەندی شارستانی کەسێکە کە:
1-پتر ڕێز لە هاوڵاتیانی ئاسایی بنێت نەک ئەو کەسانەی کە پۆست و پلەیان هەیە؛
2-بتوانێت سی لاپەڕە لەبارەی خۆی، حەز و بیرەکانی خۆی بە بێ دووبارەبوونەوەی یەک وشە بنووسێت؛
3-بە بەرینایی جیهان ڕێز لە خۆی بگرێت؛
4-ڕۆژانە لانی کەم 15 خولەک کات بۆ خۆناسی دابنێت؛
5-پرسیاری تایبەتی کەسی لە کەس نەکات؛
6-بۆ هەر پرسیارێک چەندین وەڵامی جیای هەبێت؛
7-کێشەی خۆی لەگەڵ ئەوانی دیکە بە گفتوگۆ چارە بکات؛
8-بنەمای دادوەری لەبارەی مرۆڤەکان: سەدا 95 دەروون و کرداریان، سەدا 5 ڕواڵەتیان؛
9-چاوەڕوانی خۆیان لە خەڵک بگەیێننە کەمترین ئاست، بە توانایی خۆیان بژین؛
10-ڕاستگۆیی و ڕاستکاری نەک هەر بە فەزیڵەتێکی تاک، بەڵکو بە پایەی ئافراندن بزانن؛
11-بۆ کۆی کۆمەڵگە و داهاتووەکەی هەوڵ بدەن نەک تەنیا بۆ گروپ و دەوروبەری خۆیان؛
12-لە ڕۆژدا 15 خولەک کات بۆ گوڵ و گیا دابنێت و ڕێز لە ڕەنگەکان بنێت بۆ ئەوەی ماوەیەک لە دەسەڵات و پارە و خۆدەرخستن دوور بکەوێتەوە؛
13-لە نۆرەی بانک، مەترێک لەو کەسەی کە خەریکی کاری بانکییە دوور کەوێتەوە؛
14-بە گوتنی داوای بوردن کەشی ناخۆشی کەم بکاتەوە؛
15-نیازی خۆدەرخستنی تێپەڕاندبێت؛
16-ئەگەر بیەوێ دەوڵەمەند بێت، دامەزراوە دەوڵەتی و حکوومەتییەکان جێ بێڵێت؛
17-ناووناتۆرە لەو کەسانە نەنێت کە جیاوازیی بیرکردنەوەیان لەگەڵ ئەودا هەیە؛
18-لە ناو ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی: سەدا 95 بیر و بەڵگاندن، سەدا 5 هەست، قاو و کەش؛
19-تا بتوانێت لە کاتی شۆفێریدا هۆڕن لێنەدات؛
20-بە جۆرێک ڕەفتار بکات کە خاوەن دەسەڵاتەکان بەدوای ئەودا بگەڕێن نەک بە پێچەوانەوە؛
21-بەشی گرینگی ژیانی خۆی بۆ بەجێ هێشتنی میراتێکی بە نرخ بۆ کۆمەڵگە دابنێت؛
22-لەکاتی بەکارخساتی پاککەرەوەی شووشە، ئۆتۆمبێلەکانی دیکە پیس نەکات؛
23-بۆ هەر مرۆڤێک ڕێزی مرۆڤایەتی دابنێت بە بێ جیاوازیی فکری و لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە کەسەکە سەر بە چ گرووپێکە؛
24-دۆستایەتی، بە تایبەتی بازنەی یەکەمی دۆستەکانی خۆی، وەک گوڵ بپارێزێت؛
25-لانی کەم لە دوو کارگروپدا بە شێوەیەکی بەردەوام بە مەبەستی خەفەکردنی منایەتی خۆی بەشداری بکات؛
26-نرخی هزری کەسەکان ئەو دەقانە دابنێت کە بەرهەمیان هێناوە؛
27-بچێتە ناو تۆڕی زەینی ڕەخنەگرانی خۆی تاکو لە جیهانی ئەوان باشتر تێبگات؛
28-لە ڕەفتاری کۆمەڵایەتی و ئاکاری تاکی، پێشبینی کراو بێت؛
29-جنێو بە هیچ کەس و نەتەوەیەک نەدات، لەگەڵ دژبەرانی خۆی بە شێوەیەکی حقووقی ڕەفتار بکات؛
30-شەئن و پایەی خۆی زۆر لەو کەسانە بە بەرزتر بزانێت کە پلە و پۆستیان هەیە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی تایبەتیی دکتۆر مەحمود سەریعولقەلەم، www.sariolghalam.com
ئەگەر نووسینەکە پەسند دەکەی، بە ئاماژە بە سەرچاوە، بۆ دۆستەکانت بنێرە
www.rojne.net