.

سی تایبەتمەندیی کۆریای باشوور

فۆنت

 

د. مەحمود سەریعولقەلەم August 13, 2015

وەرگێڕان: کاروان کەریم خان

264 وشە، ماوە بۆ خوێندنەوە 5 خولەک

South Korea1-بە 51 ملیۆن دانیشتوو، دوازدەهەمین ئابووری جیهانە و 1/1 تریلیۆن دۆلار بەرهەمی ناپیتاوی ناوخۆیی (GDP) هەیە؛

2- هاوڵاتیانی لە ساڵێکدا 2200 سعات کار دەکەن؛

3- پتر لە 30000 دۆلار داهاتی سەرانە، (60 دۆلار لە ساڵی 1960)؛

4- پشتیوانی پایەدار و هەمەلایەنەی کابینەی دەسەڵاتدار لە بەرهەمهێنەران و کۆمپانیا تایبەتەکان؛

5- بێ کاری 3/2 لە سەدا و هەڵاوەسان 1/3 لە سەدا؛

6- بۆ تێچووی توێژینەوە و پەرەسەندن (R&D) لە ئەمریکای باکوور و ئەوڕوپای ڕۆژئاوا لەسەرترە؛

7- لانی کەم لە 45 ساڵی ڕابردوودا گەشەی ئابووری سەدا 5 بووە؛

8- دەستپێکی چالاکییەکی ئابووری: سێ قۆناغ و 4 ڕۆژ درێژە دەکێشێت؛

9- بەرەنگاربوونەوە هەژاری و کەماندنی مێژوویی لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی سەروەت؛

10- پاشەکەوتی زۆر و تێچووی کەم وەک فەرهەنگی تاکی و دامەزراوەیی؛

11- لە دەوڵەتی ئەلیکترۆنی یەکەمی جیهانە؛

12- لە ستاندەرەکانی پاکپارێزی هەشتەمی جیهانە؛

13- کۆریای باشوور بە وڵاتێکی پەرەسەندوو دادەندرێت؛

14- هێزی کاری زۆر بە ئەگیزە، پڕکار و بە نەزمە؛

15- لە ڕیزی سەرەوەی بەرهەمهێنەران: كەشتی جیهان پەیما، مۆبایل، شاشەی LCD و تراشەی میمۆری؛

16- کۆکایەتی هزری و ستراتیژی هاوبەشی گشت ڕەوتە سیاسی و ئاسایشییەکانی ناو دەسەڵات سەبارەت بە کۆریا و داهاتووەکەی؛

17- ڕکابەری سی لی کان ولی لە داهێنان و تەکنیک؛

18- ڕکابەرایەتی جددی لەگەڵ بەرهەمی ژاپۆنی و چینی؛

19- فەرهەنگی گشتی: متمانە، ڕاستگۆیی، دانبەخۆداگرتنی باڵا، مامەڵە، فێربوون و خۆپاراستن لە بەدگۆیی؛

20- سیستەمی فێرکاری زۆر کارا، پیشەیی و ڕکابەرانە؛

21- داهێنان لە تەکنیک: گرینگترین بونیانی گەشە و پەرەسەندنی ئابووری؛

22- شایستەسالاری دامەزراو لە بۆنگاکان و دەوڵەتدا؛

23- دە کۆمپانیای گەورەی تایبەتی یەک لەسەر چواری هێزی کاریان دەکارخستووە؛

24- کابینەی دەوڵەت بە دەگمەن لە میدیاکاندا دەردەکەون؛

25- سەدا 62ی ژنان لە کاردان؛

26- پەیوەندی بەربڵاوی نێودەوڵەتی بە تایبەتی لە ئاسیا؛

27- فێرکاری، باشتربوون و گۆڕان: ناوەندی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی؛

28- کەمترین دەستتێوەردانی دەوڵەت لە چالاکی کەرتی تایبەت؛

29- ڕێکخراوی کاریگەری کەرتی تایبەت، کرێکاران و نووسەران بۆ کاریگەری دانان لە سەر سیاسەتەکانی دەوڵەت؛

30- سەرەکیاتی پێگە و ئایندەی کۆریای باشوور بەسەر هەر بابەتێکی دیکە چ لە ناو حاکمیەت، چ لە ناو بۆنگاکان و چ لە نێوان هاوڵاتیان.

سەرچاوە: ماڵپەڕی تایبەتیی دکتۆر مەحمود سەریعولقەلەم، www.sariolghalam.com

ئەگەر نووسینەکە پەسند دەکەی، بە ئاماژە بە سەرچاوە، بۆ دۆستەکانت بنێرە

www.rojne.net

بیروڕات دەرببڕە

بڵاو کردنەوە