.

سی تایبەتمەندیی سیاسەتی دەرەوەی ئەڵمان

فۆنت

 

د. مەحمود سەریعولقەلەم August 25, 2015

وەرگێڕان: کاروان کەریمخان

296 وشە، ماوە بۆ خوێندنەوە 8 خولەک

german foreign policy1- زۆربەی کات و هیمەتی دیپڵۆماتەکانی ئەڵمانیا بۆ بەرزکردنەوەی هەناردەی ئەڵمانیایە؛

2- سوودوەرگرتنی بەبێ هەراهەرا لە دیپلۆماسی بۆ ماوەی 28 ساڵ تا لەناوبردنی دیواری بەرڵین؛

3- ئاراستەگیری سیاسەتی دەرەوە لە سەر بنەمای خواستی زۆرینەی خەڵک و بەرژەوەندیی کەرتی تایبەت؛

4- ئامانجی سیاسەتی دەرەوەی ئەڵمان: بەرزکردنەوەی سەروەتی نیشتیمانی ئەڵمانیا؛

5- ئابووری چوارەمی جیهان بە سەدا نیوی ڕێژەی ئاوسان؛

6- سەدا 41ی بەرهەم هەناردە دەکرێت؛

7- گەورەترین هەناردەکەری سەرمایە لە جیهان؛

8- باڵاترین ئاستی ئەرێنی بازەرگانی لە جیهان: 258 ملیارد دۆلار؛

9- داهاتی سەرانە: 48/226 دۆلار؛

10- سەدا 70ی هەناردە بۆ یەکێتی ئەوروپا، ئەمریکا 6/5 لە سەد و چین 5/5 لە سەد؛

11- 3911 بەرهەمی ناپوختی ناوخۆیی (GDP)؛

12- 44 ملیارد دۆلار تێچووی سەربازی (کەمتر لە عەرەبستانی سعوودی)؛

13- 1500 ملیارد دۆلار هەناردە؛

14- پلەی شەشەمی جیهانی لە ژینگە؛

15- سەدا 27ی بەرهەمی کارەبا لە ڕێگەی وزە جێگرەوەکان؛

16- هێزی کار: 68 لەسەد لە خزمەتگوزارییەکان، سەدا 30 لە پیشەسازی و سەدا 2 لە کشتوکاڵ؛

17- 82 ملیۆن دانیشتوو، 43 ملیۆن کەس هێزی کار و 8 ملیۆن کەس بیانی؛

18- وەفاداری و پابەندی بە یاسا و سیاسەتەکانی یەکێتی ئەوروپا؛

19- ئەرتەشی 180 هەزار کەسی، وێڕای هەبوونی بیانییەکان، تەنها وەک پارێزەرانی ئاشتی؛

20- ڕێکخستنی کۆبوونەوەی گشتی لە 60 شاری ئەڵمانیا لە لایەن وەزیری دەرەوە بە مەبەستی وانەوەرگرتن لە خەڵک؛

21- ڕێکخستنی کۆبوونەوەی دەوری و ڕووبەڕووبوونەوەی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ پسپۆڕانی سیاسەتی دەرەوە بە دیدی جیاواز؛

22- دەنگدەرانی ئەڵمانی ڕێگەی دەستتێوەردانی سەربازی لە دەرەوەی سنوور بە دەوڵەت نادەن؛

23- گرینگترین دامەزراوەی بڕیاردەر لە سیاسەتی دەرەوە: پەرلەمانی ئەڵمانیا؛

24- وێڕای سەرنجدانی تایبەتی ئەمریکا، چین و ڕووسیا بە ئەڵمانیا، فکووسی ئەڵمان بۆ یەکێتی ئەوروپایە؛

25- حەزێکی پایەدار و حقووقیانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەگەلی ناوچەیی و نێودەوڵەتی؛

26- پابەندی بە یاسا و دامەزراوەگەلی نێونەتەوەیی؛

27- شێوازی مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتەکانی دیکە: تێکگەیشتن و کۆسازی؛

28- دەستوەرنەدانی سیاسی لە ناو هیچ وڵاتێک، دراوسێ و نادراوسێ؛

29- خستەڕووی مۆدێلێکی کارای حوکمڕانی و ئابووری لەسەر بناغەی بەرهەمهێنانی پیشەسازی؛

30- تێکگەیشتنی گشتی و کۆسازیی بەردەوام لە نێوان لایەنی دەسەڵاتدار، حزبەکان، خەڵک و کەرتی تایبەت لە چوارچێوەی پێناسەی ئەڵمانیا و داهاتووەکەی.


سەرچاوە: ماڵپەڕی تایبەتیی دکتۆر مەحمود سەریعولقەلەم، www.sariolghalam.com

ئەگەر نووسینەکە پەسند دەکەی، بە ئاماژە بە سەرچاوە، بۆ دۆستەکانت بنێرە

www.rojne.net

ناردنی بۆچوون

بیروڕات دەرببڕە

بڵاو کردنەوە