.

سی ئیمتیازی کارکردن لەگەڵ جیهان

فۆنت

 

د. مەحمود سەریعولقەلەم August 17, 2017

وەرگێڕان: کاروان کەریمخان

208 وشە، ماوە بۆ خوێندنەوە 5 خولەک

working with world1- هاوڵاتیان، هەلی بەراوردکردن پەیدا دەکەن؛

2- چونکە بەراوردکاری دەکەن، پتر بیر دەکەنەوە و وردتر شی دەکەنەوە؛

3- ئاخاوتن، بەرپرسیارێتی لێدەکەوێتەوە؛

4- ماوەی مۆڵەت، دەبێتە شتێکی پیرۆز؛

5- دەوڵەت ناچار دەبێت بەدوای پسپۆڕدا بگەڕێت؛

6- بیرکردنەوە جێی تووڕەبوون دەگرێتەوە؛

7- پسپۆڕی جێی ڕاسپێردراوی دەگرێتەوە؛

8-گوتاردەرمانی بەردەوام نابێت؛

9- کوالێتی هەناردە و بەرهەمی ناوخۆیی بەپەلە چاک دەکرێت؛

10- پەیامنێرانی پیشەیی گەشە دەکەن و دەبنە سەرچاوەی بیرکردنەوە؛

11- سیستەمسازی دێتە جێی بەڕێوەبردنی تاک؛

12- کۆمەڵگا زووتر پەی بە قسەی درۆ دەبات؛

13- پاراستنی ژینگە دەبێتە ئەرکی هەمووان؛

14- بە بەڕۆژبوون، کێشەکان خێراتر چارەسەر دەبن؛

15- ئەو بۆنگا و کەسانەی کە توانای ڕکابەرێتیان هەیە پایەدارتر دەبن؛

16- لەبەر ئەوەی ڕکابەرایەتی و بەرهەم دەبێتە شتێکی سەرەکی، حوکمرانی یەکسان دەبێت بە پەرەسەندن؛

17- ماستاوچییەتی کارایی خۆی لە دەست دەدات؛

18- fact دێتە جێی شانۆگەریی بەڕێوەبەران؛

19- تێکۆشانی زیاتر دێتە جێی ئیرەیی؛

20- لە ڕێی ئەو کار و کۆششەی کە خەڵک دەیکەن، کاتی ڕووخاندنی کەسایەتی کەسیان نیە؛

21- ئەو کەسانەی کە قسەی نوێیان پێ نیە لە مەیدان وەدەر دەنرێن؛

22- میدیاکان لێناگەڕێن بەڕێوەبەران خەڵک فریو بدەن؛

23- هاوڵاتیان، جیاوازیی نێوان شیکاری و پڕوپاگەندە دەزانن؛

24- کۆمەڵگا دەزانێت کە کاری کۆیی دیاریکەری شتەکانە؛

25- چونکە ڕکابەرایەتی و فێربوون زۆر دەبێت، سەروەت بەرهەم دێت؛

26- ئێتر ناکرێ لە یەک کاتدا 15 کارت هەبێت؛

27- بەڕێوەبەران ناچارن کێشەکان چارە بکەن نەک بەڕێوەبەرایەتی؛

28- کەسانی Showman ناتوانن بۆ ماوەیەکی درێژ ئەکتەرایەتی بکەن؛

29- قسەی ناپەسند باجی دەوێ؛

30- ناکرێ بۆ ماوەیەکی درێژ زانیاری و شیکاری هەڵە بخەیە ڕوو.


سەرچاوە: ماڵپەڕی تایبەتیی دکتۆر مەحمود سەریعولقەلەم، www.sariolghalam.com

ئەگەر نووسینەکە پەسند دەکەی، بە ئاماژە بە سەرچاوە، بۆ دۆستەکانت بنێرە

www.rojne.net

ناردنی بۆچوون

بیروڕات دەرببڕە

بڵاو کردنەوە