.

سی تایبەتمەندیی ئەرێنی چەرچیل

فۆنت

د. مەحمود سەریعولقەلەم October 26, 2018

وەرگێڕان: کاروان کەریمخان

277 وشە، ماوە بۆ خوێندنەوە 6 خولەک

winston churchill1- کاتێک پرسێک بە پێچەوانەی بۆچوونی ئەو بوو دەیگوت: ئێستا کاتی فێربوونە؛

2- لە چاڵەکانی ژیان نەدەترسا؛

3- بڕاوی وابوو بۆ سەرکەوتن لە هەر شتێکدا، دەبێ هاوپشکت هەبێت؛

4- لە جەنگی دووەمی جیهانی، زۆرجار بە ئاسمانی ئەڵمانیادا فڕی؛

5- وتارەکانی ئەو، لە دوتوێی 18 بەرگ دان؛

6- بە گوێرەی Fact بڕیاری دەدا؛

7- توانایەکی سەیری لە وردبوونەوە هەبوو؛

8- کاتێک هەڵەی دەکرد داوای بوردنی لە ژێردەستانی خۆی دەکرد؛

9- تۆڵەی لە دژبەرانی خۆی نەدەکردوە؛

10- مانای ستراتیژی، بە ئامادەکاری بۆ جێگۆڕگێی سەرەکیاتەکان دەزانی؛

11- سەدا 90ی بەڕێوەبردنی بە هاوئاهەنگی لەگەل ئەوانی دیکە دەزانی؛

12- ڕقی لە کەس نەبوو؛

13- لە دەورەی سەرەک وەزیریدا (9 ساڵ)، نزیکەی 11 هەزار نووسراوی دەستنووسی بۆ ژێرکۆمەڵەی خۆی نووسی؛

14- لە هەر ساتێکدا بۆ پرسە چاوەڕواننەکراوەکان ئامادەیی هەبوو؛

15- زۆری کات بۆ وتارەکانی خۆی دادەنا؛

16- لە تەمەنی 21 ساڵیدا، دەقی فەیلەسووف و ئابووریزانە گەورەکانی خوێندبۆوە؛

17- لە دیدی ئەودا، بەڕێوەبردن تەنها چارەسەرکردن و لێککردنەوەی قەیرانەکانە؛

18- بڕاوی وابوو کە بۆ سەرکەوتن، دەبێ سەرەتا ناکامییەکان قەبووڵ بکەی؛

19- لەگەڵ کەسانی بەهێزدا کاری دەکرد تەنانەت ئەگەر باسهەڵگریش با؛

20- لە ناو وتارەکانیدا هەمیشە داوایەکی گرینگی لە بەردەنگان هەبوو؛

21- لە دیدی ئەو، بۆ دۆزینەوەی توانایی تاکەکان دەبێ لە ناو ئاستی تێگەیشتنی ئەوان لە وردەکارییەکاندا بگەڕێی؛

22- باوەڕی وابوو بەگشتی کەسانی بەهێز ئامادەیی پێکهاتنیان هەیە، لاوازەکان زیاتر شەڕ دەکەن؛

23- لە سەر مێزی خواردنی فراوین و شێوان پرسە سەختەکانی لەگەڵ دژبەرانی ناوخۆیی و بیانی دەخستە ڕوو؛

24- لە ناو وتارەکانیدا بە لێکدانەوەی پێشتر، چەند جار وست دەبوو؛

25- باشترین هەلی بۆ دەرخستنی ئازایەتی کاتێک دەزانی کە هەلومەرجەکە خراب بێت؛

26- لە 9ی بەیانی تا 2ی شەو کاری دەکرد (17 سعات کار لە ڕۆژێکدا)؛

27- باشترین وەڵامی بۆ سووکایەتی بێ دەنگی دەزانی؛

28- بڕاوی وابوو ژیان لەخۆیدا بێ سەروبەرە، بەڵام دەبێ ئامانجێکی باڵات هەبێت؛

29- ئەڤینداری ژین بوو؛

30- بە دەستی خۆی کاری دەکرد: 200 خشتی لە ڕۆژێکدا بۆ سازکردنی خانووی گوندی خزمەتکاری خۆی چنی.


سەرچاوە: ماڵپەڕی تایبەتیی دکتۆر مەحمود سەریعولقەلەم، www.sariolghalam.com

ئەگەر نووسینەکە پەسند دەکەی، بە ئاماژە بە سەرچاوە، بۆ دۆستەکانت بنێرە

www.rojne.net

ناردنی بۆچوون

بیروڕات دەرببڕە

بڵاو کردنەوە